میترۆ ئاماری پێشێلكارییەكانی دژ بە ڕۆژنامەنوسانی بڵاوكردەوە

خستنەڕوی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی ڕابردوودا 385 پێشێلكاری بەرامبەر 219 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆماركراوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم لە هۆڵی ڕامادا لە سلێمانی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو.

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەكە بە ئامادەبوونی ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە نوێنەرانی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی میدیاكانی هەرێم بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی میترۆ ساڵی ڕابردوودا 385 پێشێلكاری بەرامبەر 291 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە و، 30 حاڵەتی دەستگیركردن و ڕاگرتن بەدەر لە یاسای ڕۆژنامەنوسی تۆماركراون.

جگە لە ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی، ڕاپۆرتی چاودێری میدیا لە ماوەی چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵدا پێشكەشكرا.

هەروەها دوو توێژینەوە لەسەر كاریگەری كۆڤید-19 لەسەر توندوتیژیی خێزانی و كاریگەری كۆڤید-19 لەسەر ژنانی خاوەنكار خرانەڕوو.

بابەتی پێشتر

ڕینیێر جیوزس لە گەوهەری بەرازیلەوە بۆ داهاتوویەکی نادیار

بابەتی دواتر

یاریزانێکی تۆپی دەستی کۆنگۆ جیهانی سەرسامکردووە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share