دەنگێکی بەرز لە ناحیەی تەکیە بیسترا

کەمێک لەمەوبەر، لە سنووری ناحیەی تەکیە دەنگێکی بەرز بیسترا و هاوڵاتییانی ئەو سنوورە، هەستیان پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، دەنگەکە درۆنێک بووە کە لەسەر شاخێکی سنووری ئەو ناحیەیە کەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.

لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا، چەندجارێک درۆن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کەوتووەتە خوارەوە؛ شەوی رابردوو و بەیانیی ئەمڕۆش، لە دوو هێرشی جیاوازدا، هەردوو کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر و ئەترووش لە پارێزگای دهۆک، بە درۆن کرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش…
Total
0
Share