عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شەش لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەشدەکرێت.
بڕیارە لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان وەربگرن.