لە دوای ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەک پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری دەدات

بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی داوا لە خوێندنگەکان دەکات ئەو بڕە نەوتەی وەریان گرتووە بە هیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن.

بە پێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە ئەوە ڕاگەیەندراوە، ” داوا لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەمان دەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەو نەوتە بەکارنەهێنن کە بەسەریاندا دابەشکراوە، تا ئەو کاتەی خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە”.

ئەم ئاگادارییەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە خوێندنگەکانی سنوورەکە کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

یەکێک لە مامۆستایانی خوێندنگەکەش بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو سووتەمەنییەی وەک نەوت بۆ وەرزی زستان دراوە بە خوێندنگەکە نەوت نەبووە و بەنزین بووە، لە کۆگاکەدا بەتاڵکراوە بۆ ناو بەرمیلەکان بەبێ ئەوەی هیچ ئاگرێک هەبێت لەوێدا تەقیوەتەوە و گڕیگرتوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
0
Share