لێدوانی تۆخێل پاش شكستی چێڵسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی پێیوایە هەلی گەیشتنیان بە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ كەمە پاش ئەوەی لە یاریگای خۆیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕان.

پێشیوایە هێرشبەرەكان هەلی گۆڵی زۆریان فەوتاندووە و شایستەی ئەوە نەبون بەو ئەنجامە قورسە بدۆڕێن.

🗣 “شكستەكەمان زۆر قورس بوو.”

🗣 “سەرەتا دەبێت بیر لە یاریی ساوسامپتن بكەینەوە، دواتر خۆمان بۆ یاریی ڕیاڵ مەدرید ئامادە دەكەین.”

🗣 “تایمی یەكەم یەكێك بوو لە خراپترین ئەو تایمانەی لە ستامفۆرد بریج ئەنجاممانداوە.”

🗣 “یارییەكەمان لە خۆمان قورسكرد.”

🗣 “تایمی دووەم 16 تۆپمان ئاراستەی گۆڵی ڕیاڵ مەدرید كرد.”

🗣 “هەلی كەمكردنەوەی ئەنجامەكەمان هەبوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوین.”

🗣 “ئەگەر بەم جۆرە لە مەدرید یاریی بكەین، توشی شكستێكی تریش دەبین.”

🗣 “لەئێستادا زیاتر سەرنجم لەسەر یارییەكەی ساوسامپتنە، نەک یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مەدرید.”

بابەتی پێشتر

پوتین فەرمانی كشانەوەی بە سوپاكەیدا لە دەوروبەری كیێڤ

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share