لەبارەی وەرگرتنی زەوییەوە توێژێک ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری وارسی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران دەکاتەوە، ئەوانەی کە ناویان هاتوو،ە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەبن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، لە رێگای لیستێکەوە وارسی 350 شەهیدی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران دەکاتەوە بۆ ئەوە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی لە رۆژی 15ی مانگدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رۆژی سێشەممە، 15ی 10 کاتژمێر 9:00ی بەیانی لە هۆڵی ئەختەرخان واسی ئەو شەهیدانە پێویستە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی.

باس لەوەشکراوە، پێویستە کەسی ئامادەبوو، کارتی نیشتمانیی یاخود تەسەکەرە و هەویەی شەهیدانەی پێ بێت.

لیستی ناوەکان لەم بەستەرەوە ببینە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share