ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە

زانكۆی سلێمانی پێویستی بە گواستنەوەی راژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر هەیە لە پسپۆڕی جیاواز بۆ كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی شارباژێڕ.

بەپێی هەردوو گشتاندنی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕەزامەندی دراوە بە گواستنەوەی راژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر لە وەزارەتەكانی دیكە بۆ سەر زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی شارباژێڕ.

بەپێی گشتاندنەكە، لەكۆی ئەو 21 راژەیە، هەشت مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆران، ئەوانەی دیكە فەرمانبەرن و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم یان بكالۆریۆس یان شۆفێر و كارگوزارن.

جێی ئاماژەیە فەرمانبەرەكان بەپێی پسپۆڕی بۆ ئەم بەشانە دەگوازرێنەوە كە بریتییە لە كتێبخانە، كارگێڕی، گەنجینە، كۆمپیوتەر، ئامار، ژمێریاری، شۆفێر و كارگوزار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و…
Total
0
Share