بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، داواکارین شۆفێران لە کاتی بینینی سەرپێچیدا، ئەگەر خۆیان شۆفێربوون، سەرپێچییەکە تۆمارنەکەن، چونکە مەترسیدارە و نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت.

ڕوونیشیکردەوە، سەرنشین، پیادە و هاوڵاتییان لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر سەرپێچیان بینی، دەتوانن تۆماری بکەن و ئەمەیان ئاساییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share