عەباس عێراقچی ئەمڕۆ بە دەستنووسێکەوە دەگاتە بەغداد

بڕیارە ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران بگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق، بەر لەوەی لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا روو لە قاهیرە بکات، رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت دەڵێت، “دەستنووسێکی پزیشکیانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و بۆ قاهیرەی دەبات”.

گەشتەکەی عەباس عێراقچی، لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی وادەی لێدانی ئیسـ.ـرائیلە لە پێگەکانی ئێـ.ـران لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی گرژی و ململانێکانی ناوچەکەیە.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەفدێکی وەزیر سەردانی بەغداد دەکات، لەگەڵ فوئاد حسێن و چەندین بەرپرسی سیاسیی دیاری عێراق کۆبوونەوە دەکات و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکات.

هاتنی وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران لە کاتێکدایە، بەرپرسانی حکومی عێراق و خودی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵێکی بەردەوامدایە، بۆ هێشتنەوەی پێگەی عێراق بەو جۆرەی کە هەیە لە ململانێکاندا و نەبوونی وڵاتەکە بە بەشێکی سەرەکی لە جەنگەکە و کۆنتڕۆڵکردنی هەموو ئەو هێز و لایەنە شیعیانەی دەیانەوێت راستەوخۆ بچنە ناو جەنگەکەوە.

دوای عێراق، میسڕ ئامانجی دووەمی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـرانە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سیاسیی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن کە عێڕاقچی پەیامێکی نووسراوی مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێـ.ـرانی هەڵگرتووە، سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گیراونەتەبەر.

ئێـ.ـران دەیەوێت، لە رێگەی ئەوروپا و میسڕەوە بە ئیسـ.ـرائیل و ئەمریکا بڵێت، لە دۆخێکدا بۆری نەوت و دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بە ئامانج بگیرێت، ئەو نەرمییە نانوێنێت کە لە هێرشی رابردوویدا نواندی و هێڵە سوورەکان دەبەزێنێت لە دۆخی وەڵامدانەوەدا کە دەیبێت.

بابەتی پێشتر

مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە لەسەر ئێسک

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوودا باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.…
Total
0
Share