مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە لەسەر ئێسک

دکتۆر رانکۆ بەڕێز، پزیشکی پسپۆی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی رایگەیاند، بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە مەترسیدارە بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی کە زۆر ئەم جۆرە دەرزییە بەکاردەهێنن.

پزیشکەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەم وەرزەدا لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت بەشێکی زۆر لە گەنجان لە کاتی پەتادا پەنا بۆ ئەم جۆرە دەرزییە دەبەن کە مەترسی هەیە لەسەریان و کارێکی نازانستییە.

دەشڵێت، بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرزییە کاریگەری لاوەکی زۆری هەیە، بەڵام لە رووی پسپۆڕیی ئێسکەەوە، دەکرێت ببێتە هۆی رەشبوونەوەی ئێسکی حەوزی مرۆڤ، کە چەندین جار روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەندێک جار بەکارهێنانی تەنها یەک دەرزی بەسە بۆ ئەوەی کەسەکە تووشی ئەو دۆخە ببێت و لە تەمەنی 25 بۆ 35 ساڵدا چەند حاڵەتێکی لەو جۆرە هەبووە، کە پێویستی بە گۆڕینی جومگە ببێت.

بابەتی پێشتر

ئەو سەرۆک وەزیرانەی خەونی بە سەربەخۆبوونی گەلەکەیەوە دەبینی کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

عەباس عێراقچی ئەمڕۆ بە دەستنووسێکەوە دەگاتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share