لەبارەی کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی رێگای چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی سلێمانی و هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “پرۆژەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی رێگای چەمچەماڵ کارناکات” و ئەو دەنگۆیانەش بە ناڕاست لە قەڵەم دەدات کە باس لە کارپێکردنی پڕۆژەکە دەکەن.

بە گوێرەی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و واژووی بەڕێوەبەریی رێگەپێدراوی کۆمپانیاکەی لەسەرە، هاتووە، پڕۆژەکە تەواونەکراوە و دیاریش نییە کەی تەواو دەبێت و دەکەوێتە کار.

دەشڵێت، “ئەو هەواڵانەی لە هەندێک پەیج و کەناڵی راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە پڕۆژەکە ناڕاستن و هیچ بنەمایەکی نییە، دەربارەی کارکردنی پڕۆژەکە”.

بابەتی پێشتر

کاملا هێرس بەڵێنێک دەدات و دەڵێت ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنم جێبەجێی دەکەم

بابەتی دواتر

پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share