سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم كۆبوونەوە و هەماهەنگی هەردوولا لە ناوچە كوردستانییەكان تاوتوێكرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆكئەركانی سوپای عێراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی تاووتوێکران بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەروەك جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور.
هەر ئەمڕۆ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكئەركانی سوپای عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە و دۆخی ناوچەكانی مادەی 140یان تاووتوێكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپاتكردەوە و ڕاشیگەیاند كە “سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە”.
بابەتی پێشتر

ئەسەد: حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی نزیك لە توركیا گفتوگۆ ناكات

بابەتی دواتر

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی 'کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا' بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share