ئەمریکا سزاکانی سەر ئێـ.ـرانی فراوانکرد

وەزارەتی گەنجینەی فیدڕاڵیی ئەمریکی رایگەیاند، وڵاتەکەیان سزاکانی سەر کەرتی نەوت و پتڕۆکیمیایی ئێرانی فراوانتر کردووە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشە مووشەکییەکانی تاران بۆ سەر ئیسرائیل.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ئەم رێوشوێنە رێژەی فشاری دارییەکانی سەر ئێران زیاددەکات، هاوکات، توانای وڵاتەکە بۆ بەکارهێنانی ئەو داهاتانەی لە سەرچاوە گرنگەکانی وزە بەدەستی دەهێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و بە ئامانجگرتنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کەمدەکاتەوە.

ئەم بڕیارە کەرتی نەوت و پترۆکیمیایی کە کەرتە سەرەکییەکانی ئابوری ئێرانن دەکاتە ئامانج و دەیانەوێت، حکومەتی ئەو وڵاتە لەو سەرچاوە داراییانەی کە بۆ پشتیوانی لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی بەکاری دەهێنێت بێبەشبکەن.

هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، 16 قەوارە و 17 کەشتی بەهۆی بەکارهێنانیان لە گواستنەوەی نەوتی ئێران و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بۆ پشتیوانی لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران، وەک موڵکی قەدەغەکراو پۆلێن کردووە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 230 كۆچبەر بە رێگایەكی جیاواز گەیشتنە یۆنان

بابەتی دواتر

پێنجەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە راپەڕین بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share