هیندستان رێککەوتنێکی بە بڕی 100 ملیار دۆلار لەگەڵ 4 وڵاتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا واژوکرد

لە شاری نیودەلهی و بەئامادەبوونی بەرپرسانی هەر پێنج وڵاتەکە، هیندستان رێککەوتنێکی بە بڕی 100 ملیار دۆلار لەگەڵ هەریەکە لە سویسرا، نەرویج، لیخشتنشتاین و ئایسلەندا واژوکرد.

بڕیارە ئەو رێککەوتنە ماوەی 15 ساڵ بخایەنێت و هیندستان 100 ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت و زیاتر لە یەک ملیۆن هەلی کاریش بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دابینبکات.

نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە لێدوانێکیدا کە لەوبارەیەوە لە ماڵپەڕی ئێکسدا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “ئەم رێککەوتنە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی نوێ و پەیوەندییەکانی هیندستان و ئەو وڵاتانە بەهێزتر دەکات”.

پیوش گۆیال، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “بۆ یەکەمجارە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا واژوبکرێت و کاردەکەین بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا”.

دەشڵێت، “رێککەوتنەکە پەنجەرەیەک بۆ هەناردەکارانی هیندستان دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەستیان بە بازاڕەکانی ئەوروپا و جیهان بگات”.

بابەتی پێشتر

لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share