قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی سێس مۆڵتن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە چەند گەورە راوێژکاری سیاسی و سەربازی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی کۆنگرێس و ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کە ئەنجامەکەی رەنگدانەوەی خواست و ئیرادەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت.

هاوکات وەفدەکەی ئەمریکا هیوایان خواست لە دوای هەڵبژاردنەکان، بە خێرایی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و حکومەتی داهاتووش حکومەتێکی کارا و یەکگرتووتربێت تا بتوانێت لەلایەکەوە بە شێوەیەکی باشتر پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرەوەپێش ببات و لەلایەکی دیکەشەوە پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و خێرا جێبەجێ بکات.

مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون و لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە بەردەوامی هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هاوکاریکردنی ‌هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق بە پێویستزانی.

بابەتی پێشتر

هەردی سەڵاح باس لە مەترسییەک دەکات

بابەتی دواتر

ژنێک کە دایک و باوکی کوشتووە سزای زیندانی هەتا هەتایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share