رێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی ژاپۆنی وەک براوەی ئەمساڵی خەڵاتی نۆبڵ دیاریکرا.
ئەمڕۆ هەینی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە خشرایە رێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆ کە رێکخراوێکی ژاپۆنییە و کاردەکات لە دژی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.
رێكخراوی نیهۆن هیدانكیۆی ژاپۆنی ساڵی 1956 دامەزراوە و رزگاربووانی بۆردومانی چەكی ئەتۆمی بەسەرانسەری جیهاندا دەگێڕێت بۆ ئەوەی چیرۆكەكانیان لەبارەی زیانەکان و ئەو ئازارانەوە بگێڕنەوە كە بەهۆی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمییەوە دووچاری بوون.
بۆ ئەمساڵ 286 كەس كاندید بوون بۆ وەرگرتنی نۆبڵێ ئاشتی كە لە 197 كەسایەتی و 89 رێكخراو پێكهاتبوون.