لە دژی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك پارتی سكاڵای تۆماركرد

بە گوێرەی نوسراوێکی دادگای قەزایی ئیداری عێراق کە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، پارتی دژی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لە رێگەی دوو ئەندامەکەیەوە سکاڵای تۆمارکردووە.

سکاڵاکە لە محەمەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمارکردووە لە پای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید لە بەغداد و هەڵساون بە دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری شارەکە.

سکاڵاکە لەلایەن شۆخان حەسیب حسێن و حەسەن مەجید رەشید، ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە لە 29ی 9ی 2024دا.

بەشێکی دیکەی سکاڵاکەی پارتی، بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەیەتی لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل رەشید و دیاریکردنی رێبوار تەها بە پارێزگاری کەرکوک و جێگری پارێزگاری کەرکوک لەدوای نیو کاتژمێر لە کۆبوونەوەی دووەمدا.

بابەتی پێشتر

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. شەش چەكداری داعش كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان شەش چەكداری داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای كەركوك كوشتووە. لە ڕاگەیاندراوێكدا…
Total
0
Share