كوڕێك ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاند و دەستگیركرا

هێزەكانی پۆلیس گەنجێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سوتاندووە.

لە راگەیەندراوێكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیاندا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە 21ی تشرینی یەكەم لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە جۆری کیا ڕیۆ لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان سووتێندراوە.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “دوای ئامادەبوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە بنکەی پۆلیسی قەزای کفری و تۆمارکردنی سکاڵا و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، پۆلیس کوڕی شۆفێرەکەی دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ناکۆکیی لەگەڵ باوکیدا هەبووە و درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاندووە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە و بەهۆی ئەوەی کێشەکە خێزانییە، دۆسیەکەیان ڕەوانەی توندوتیژیی خێزانی کراوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نەبوونی دەرمانی دژە هاری سەگ گەنجێک ململانێ لەگەڵ مەرگدا دەکات

بابەتی دواتر

خۆرگیرانەکەی سبەی لە هەرێمی کوردستان بە چاوی ئاسایی دەبینرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share