سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی پشووشدا دڵسۆزانە و ماندونەناسانە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پلانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دانراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی سیانەی بەشی ئامێرەکان ئەم هەفتەی کارکردنیان لە لە (گەڕەکی سەرچنار، کارێزە وشک، شەقامی هەواری تازە)بوو .

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، پاشان تیمی فاریشە، پاش تەواوکردنی کارەکانی لە گەڕەکی سەرچنار، بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەکانیان لە گەڕەکی بەکرەجۆ بەردەوامی پێدەدەن.

هاوکات، ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە میانەی کارەکانیاندا هەستان بە نۆژەنکردنەوە و تێکەڵەڕێژکردنی چەند گەڕەکێک پاش پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شەقام و کۆڵانەکانی :گەڕەکی خاک – شەقامێکی سەرەکی نزیک کۆبانێ ستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share