پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو ئامێر و كەلوپەلێك بە قیست بكڕن و چەند خزمەتگوزارییەكی تێدایە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە”.

دەشڵێت،” مووچەخۆر كاتێك مووچەكەی تەوتین دەكرێت ماستەر كارتەكەی پێدەدرێت ئاگاداردەكرێتەوە كە ئەپێكی مۆبایل هەیە دەتوانێت دایبەزێنێت و مووچەخۆر سولفە وەربگرێت كە ئەگەر پارەی مووچەكەی پێنەما دەتوانێت لە رێگای ئەو ئەپەوە بڕێك پارە بە قەرز وەربگرێت تا ئەو كاتەی مووچەكەی وەردەگرێت.

راشیگەیاند، چەند خزمەتگوزارییەكی دیكەی تێدایە بە نموونە مووچەخۆر بیەوێت قەرزبكات تاوەكو پێنج ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی بچووك رابكێشێت و لە ماوەی 10 خولەكدا وەڵامی داواكارییەكەی دەدرێتەوە دواتر بە قیست مانگانە لێی دەبڕدرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مووچەخۆران كە مووچەكەیان تەوتین كراوە دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن كە بۆ ئەوەش ئەپێك هەیە بەناوی (كی مۆڵ) و دەتوانێت هەموو ئامێر و كەلوپەلێك بكڕێت و بە قیست لێیان وەردەگیرێتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی داواکراودا گرت

بابەتی دواتر

لە دژی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك پارتی سكاڵای تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share