نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شایستەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لەسەرجەم پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و راپەڕین)، دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی رەسمی کراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی تەمویلی پارەکەیان بکرێت لەڕێگای وەزارەتی دارایی بۆ بانکەکان بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت .

دەشڵێت، بۆ شایستەی مانگی تەمموز و ئاب، کە نیوەیە، دوای مووچەی مانگی ئەیلول لە دەرفەتێکدا بەیەکەوە دابەشدەکرێت و نافەوتێت.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم 37,933 مامۆستایە کە مووچەی مانگانەیان 400بۆ500 هەزارە، کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 18 ملیار دینارە .

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی تەندروستیی دەروونییە

بابەتی دواتر

فەرمانبەرانی قائیمقامیەتی سلێمانی فۆڕمی تەوتین پڕدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share