فەرمانبەرانی قائیمقامیەتی سلێمانی فۆڕمی تەوتین پڕدەکەنەوە

ئەمڕۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی فەرمانبەران دەستیانکردووە بە رێکارەکانی تەوتین کردن و سەرجەم فەرمانبەران فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

شاهۆ مستەفا فەرمانبەر لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە نووسراوێکمان ئاڕاستەکراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمێک لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فۆڕمەکە بەدەست زۆربەی فەرمانگەکان گەیشتووە، کە تێیدا بە چەند زانیارییەکی فەرمانبەرەکان پڕدەکرێتەوە و دواتر دەخرێتەوە ناو داتابەیسێکەوە و فۆڕمی تەوتینی پێپڕدەکرێتەوە.

جەختیکردەوە، تەواوی فەرمانبەرانمان ئەو فۆڕمەیان پڕکردووەتەوە کە هەنگاوێکی باشە بۆ تەوتینکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: هەفتەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت”. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share