وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی دەکەن.

ئاشکراشیکردووە، پشتگیری لە هەر هەوڵێک بۆ گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و پاک دەکەن.

بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی 100 ئەندام لەنێو هەزار و 191 كاندیددا بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن دوو ملیۆن 899 هەزار و 578 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.

دابەشكردنی 100 كورسییە گشتییەكانی پەرلەمانیش بەپێی بازنەی پارێزگاكان بەمجۆرەیە، (هەولێر 32، سلێمانی 36، دهۆك 24 و هەڵەبجە سێ كورسی) جگە لە (هەولێر دوو، سلێمانی دوو و دهۆك یەك كورسی) تایبەت بە پێكهاتەكان.

بۆ هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنەوە تا سێشەممەی داهاتوو 15ی تشرینی یەكەم بە وادەی بانگەشە دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

بابەتی دواتر

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەمچەماڵ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share