کۆمسیۆن: لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان پێکهێندرا

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتیی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان پێکدەهێنرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “کۆمسیۆن لیژنەی لە فەرمانبەرانی یاسایی پسپۆڕ بە سەرۆکایەتیی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە لە دادوەر و راوێژکاران پێکهاتوون، بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان پێکهێناوە”.

وتیشی، هەر بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ماوەی سێ رۆژ لە رۆژی بڵاوکردنەوەیەوە، لەبەردەم دەستەی دادوەریدا شایەنی تانەلێدانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاییکردنەوەیان، ئەنجامە کۆتاییەکان بە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران رادەگەیەندرێن و دواتر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەنددەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی: لە ئێستادا لە قۆناغى دووەمى هەڵمەتی پڕکردنەوە و  چاککردنەوەی شەقامەکانین

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چاککردنەوە و پڕکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە. ئەنجومەن حسێن، بەرپرسی…
زیاتر ببینە

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق: پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن.…
Total
0
Share