شارەزایەکی کەشناسی: سبەی پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت و سبەی هەینی، پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی چەند تاوێکی کەمی باران و هەورەبروسکە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەکو درەنگانێکی ئێوارە و هەندێک کاتی کەمی ئەمشەو، کۆتایی بە کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاوازە دێت کە له دوێنێ شەوەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو خێرایی با کەمدەبێتەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، سبەی هەینی کەش خۆش و جێگیر دەبێت و پلەی گەرمییش، چەند پلەیەک دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی لێسەندنەوەی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانی لە كەرتی تایبەت دەخاتە دەنگدانەوە

بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە بخاتە…
Total
0
Share