چالاکەوانێک دەڵێت لە ڕێکخراوێکدا هەوڵدراوە دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەر

چالاکەوانێکی ژن لە شاری دهۆک دەڵێت، هەوڵدراوە لە ڕێکخراوێکدا بەناوی “گەشەپێدانی ژنان” دەستدرێژی بکرێتەسەر، بەرپرسێکی ڕێکخراوەکەش ڕەتیدەکاتەوە.

 

سۆلینا ئێڤێ، لە نوسینێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ناردووە دەڵێت، “دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک زانکۆم تەواوکرد لە ڕێکخراوێک دەستم بەکارکردن کرد بەناوی (ڕێکخراوی گەشەپێدانی ژنان)، بەڵام لەوێ لەلایەن کەسێکەوە هەوڵدرا دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەرم، بەڵام من خۆم ڕزگارکرد و داوای یاساییم تۆمار کرد”.

 

سۆلینا دەڵێت، “دوای ساڵێک لە تێپەڕبوونی ئەو ڕوداوە لە دهۆک، بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی ڕێکخراوەکە خاوەنی واسیتەیە و دەستی دەڕوات، یاسا لە بەرژەوەندی ئەو بڕیاریداوە و بڕیاردراوە شەش مانگ زیندانیم بەسەردا بسەپێنرێت”.

 

لای خۆیەوە محەمەد ئەمین هیرۆ، کە بەرپرسێکی ڕێکخراوەکەیە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو وتانەی ئەو چالاکەوانە داوییەتی بەگوێی خەڵکدا ناڕاستە و چەندین کەسی دیکە لەم دۆسیەدا هەن و ئەوان ئاگادارن کە چی ڕویداوە”.

 

وتیشی، ئەوان ڕێگەی یاساییان دژی وتەکانی کچەکە گرتووەتە بەر و هەموو ئەوانەی لە دۆسییەکەدان دەزانن چی ڕوویداوە.

 

لای خۆیەوە سۆلینا ئێڤێ، دوای هاوکاری لە کچان و ژنانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، “ئەم دۆسیەیە تەنها هی من نییە و هی هەموو ژن و کچێکی ئەم هەرێمەیە”.

بابەتی پێشتر

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بابەتی دواتر

پیرترین پیاوی کورد چوار مانگی دیکە زیندوبوایە مۆمی 140ساڵەیی دادەگیرساند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share