ئۆتۆمبێلێک لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێر سووتا و دوو کەس برینداربوون

لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی رێگای گوێر لە سنووری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک سووتا و دوو کەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری دۆج چاڵنجەر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی رێگای گوێر سووتا.

وتیشی، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.

باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە ئێستا کۆنترۆڵکراوە.

 

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومان کرد

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share