ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومان کرد

وەزارەتی بەرگریی سوریا، رایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، 7 هاوڵاتی سڤیل کوژران و 11ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەمشەو ئیسرائیل سێ مووشەکی ئاراستەی دیمەشق کردووە کە باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە گەڕەکی مەززە کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی سوریا باس لەوەش دەکات، لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵیش هەن، هەروەها تیمەکان لە هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان کە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە وێرانکراوەکاندا ماونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆك دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێر سووتا و دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share