لە دهۆك دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ كرێكار لەكاتی كاركردندا لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتوونەتە خوارەوە و دووان لە كرێكارەكان گیانیان لەدەستداوە و كرێكارێكی دیكەش برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری دهۆك لە یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون سێ كرێكار لە كاتی كاركردندا كەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دووان لە كرێكارەكان گیانیان لەدەستداوە و كرێكاری دیكەش بە سەختی برینداربووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای رووداوەكە تەرمی دوو كرێكارەكە گەیەنراوەتە پەیمانگەی پزیشكی دادوەری و كرێكاری سێیەمیش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كرێكارانە لە نهۆمی هەشتەم كەوتوونەتە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن زیاددەکات

بابەتی دواتر

ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share