لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، “ئەمجارەیان پارتی لە دۆخێكی شڵەژاودایە چونكە هەم ناتوانێت وەك جاران دەنگی ساختە بخاتە ناو سندووقەكانی دەنگدانەوە و هەم تووشی بووە بە تووش یەكێتییەكی بەهێزەوە كە بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ستۆپی بە پارتی كردووە”.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “لەناو خزمانی حەوزی شێروێت و دەڤەری مەنگوڕایەتی ڕوونم كردەوە كە ئەمجارەیان پارتی لە دۆخێكی شڵەژاودایە چونكە هەم ناتوانێت وەك جاران دەنگی ساختە بخاتە ناو سندووقەكانی دەنگدانەوە و هەم تووشی بووە بە تووش یەكێتییەكی بەهێزەوە كە بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ستۆپی بە پارتی كردووە”.
دەشڵێت،” بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەنگیی هێزی گەڕاندووەتەوە بۆ كوردستان و بە دەنگی خەڵكیش رێڕەوی حكومڕانی راستدەكاتەوە”.