لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی كۆیە

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كۆیە-هەولێر، چوار كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە، لە ڕێگەی کۆیە-هەولێر نزیک گوندی گۆمەتاڵ پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی مازدا و ئەتیكۆ-دا ڕوویدا.

بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكە برینداربوون.

هاتوچۆی كۆیە ڕوونیكردەوە، لە مازداكەدا پێنج كەسی تیابووە، چواریان گیانیان لەدەستدا و یەكێكیان بریندارە و سەرجەمیان یاریزانی بالە-ن، شۆفێری ئەتیكۆ-كەش برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی…
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 53 پرۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار مۆڵەتی پێدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share