قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پارتی رۆحی چووە لە هەڵبژاردن، ناتوانێت دەنگی سندوقەکانی دەنگدان تەزویر بکات، هاتووە دەنگی من و کاک بافڵ تەزویر دەکات.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ناتوانێت تەزویر بکات، زانیویەتی کە ناتوانێت تەزویر بکات هاتووە دەنگی من و کاک بافڵی تەزویر کردووە، کە ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە و ئەوەی تۆزێک عەقڵی هەبێت دەزانێت ئەمە ئەسڵی نییە.
باسیلەوەشکرد، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پارتی دۆڕاوە، کە پارتی شکاوە، کە پارتی ترساوە، کە رۆحی چووە لە هەڵبژاردن، کە ناتوانێت دەنگی سندوقەکان تەزویربکات، دەنگی من و کاک بافڵ تەزویر دەکات، بەڵام میللەتی ئێمە زۆر لەوە هۆشیارترن کە باوەڕ بەو هەنگاوە نزمانە بکەن.