لە سلێمانییەوە دەست بە تەوتین کرا

بەڕێوەبەرایەتییەک لە سلێمانی دەستی بە ئامادەکاری لیست و زانیارییەکان کراوە بەمەبەستی بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکی (تی بی ئای)یەوە.

دانا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، فۆڕمی تەوتین یاخود بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکی (تی بی ئای)یەوە دابینکراوە بۆ ئەو مەبەستە.

باسی لەوەشکرد، دوای پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی دەستیان بە رێکارەکانی تەوتین کردووە و فەرمانبەران پێشوازییەکی باش لەو بڕیارە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها بەڕێوەبەرایەتییەکی ئەوان نییە و تەواوی یەکە ژمێریارییەکانی سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پڕۆسەی تەوتیکردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو بکرێت.

دانا عەلی باسی لەوەشکرد، فەرمانبەران بە قەناعەتەوە دەیانەوێت تەوتین بکەن و دڵخۆشییەکی زۆریان پێوە دیارە کاتێک فۆڕمی بانکی تی بی ئای پڕدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دوو ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share