ئەمڕۆ هەولێر دەبێتە خاوەنی پارێزگارێکی نوێ

بڕیارە ئەمڕۆ 8ی شوبات، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبچێت و دەنگدان لەسەر سیڤییەکان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شارەکە بەڕێوەدەچێت.

عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕۆژی8ی شوبات کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت سێ کەس سیڤیان لە ئەنجومەنە و لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن کاتێک دەنگیان لەسەر دەدرێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشی، “پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە ئومێد خۆشناو دەکەن کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە و بڕیارە فراکسیۆنەکە لە ئەنجومەن دەنگی پێبدەن”.

بە وتەی عەلی ڕەشید، جگە لە ئومێد خۆشناو دوو کەسی دیکە سیڤیان لە ئەنجومەنی پارێزگایە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار و دوو کاندیدەکە سەربەخۆن و لەسەر هیچ فراکسیۆنێک نین.

لە 19 ی تشرینی یەکەمی 2020 ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و بەھۆی خراپیی تەندروستییەوە لە 3 ی تشرینی دووەمی 2020 بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی تورکیا کرا و لە 18 ی تشرینی دووەمی 2020 لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دواییی کرد

بابەتی پێشتر

هازارد بە دەردەکەی یوڤیچ دەڕوات؟ 50 ملیۆن و گەڕانەوە بۆ لەندەن

بابەتی دواتر

هەفتانە چەند پلاستیک دەخۆین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share