بەرپرسێكی نەوەی نوێ دەست لەكاردەكێشێتەوە

بەرپرسێكی سەر بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەست لەكاردەكێشێتەوە و دەڵێت، لەبەر هەڵبژاردن هیچ وردەكارییەك ناڵێت.

سالار سڵێمان، رێكخەری نەوەی نوێ لە كۆیە لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رایگشتی دەڵێت، لەئێستاوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت. لە ئەمڕۆ بەدواوە ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو جوڵانەوەیەدا نامێنێت.

دەشڵێت، “ھەردەم پشتگیری بەرەی ئۆپۆزسیۆن بووم، بەڵام بە مەبدەء و روئیایی خۆم. لەھەر شوێنێک کارم کردبێت ھەمیشە ھەوڵمداوە رێگا راستەکە بگرم و، ساحێب مەبدەء و مەوقیفی خۆم بووم و ھەرگیز شەخسم گەورە نەکردووە، لەو رێگایە زۆر ناڕەحەتی و زەحمەتیم کێشاوە و تەنانەت چەندین جاریش گیراوین و ئازاردراوین، بەڵام قەد گوێم پێنەداوە”.

“لەبەر حورمەتی ھەڵبژاردن ھیچ وردەکارییەک ناڵێم و نامەوێت خەڵک ساردبکەمەوە، بۆیە باسی ھیچ شتێک ناکەم”، سالار سڵێمان وا دەڵێت.

سوپاسی ئەو كەسانەش دەكات كە لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەو و هەڵوێستەكانی پشتگیریی ئەو جوڵانەوەیان کردووە، لەمەودوا سەربەستن لە كاری سیاسیی خۆیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بەو ستەمە دەهێنین کە بەرامبەر بە عەشیرەتەکانی سنووری بادینان دەکرێت

بابەتی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندە ئاکام عومەر شەهیدبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆ…
Total
0
Share