سبەینێ گەشتی ئاسمانیی نێوان ئیمارات و عێراق دەستپێدەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانیی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان بەنیازە گەشتەکانی بۆ عێراق (بەغداد و بەسرە)، ئێران (تاران)، لە سبەینێ 8ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێبکاتەوە.
سەبارەت بە گەشتەکانی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان کۆمپانیاکە دەڵێت، ” بڕیاری راگرتنی گەشتەکان بۆ لوبنان تاوەکو 15ی تشرینی یەکەم بەردەوامدەبێت”.
بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشانەوە و راگیران.