کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە هەر شوێنێک بیانەوێت کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و کەس ناتوانێت رێگریان لێبکات.
کاروان گەزنەیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی و کاندیدەکانی لیستی 129 کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای شێروانە دەستپێدەکات و سەرۆکی یەکێتی پەیامی دەبێت.
ئاشکراشیکرد، لە هەر شوێنێک بمانەوێت کەرنەڤاڵ دەکەین و کەسیش ناتوانێت رێگربێت لەبەردەمماندا.