ساڵێک بەسەر رووداوەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر دەستپێکردنی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس تێپەڕدەبێت کە بە تۆفانی ئەقسا ناسراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک ساڵی دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل 726 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و چوار هەزار و 576 سەربازیش برینداربوون.

ئیسرائیل هیچ ئامارێکی تایبەت بە کوژران و برینداربوونی هاوڵاتییانی مەدەنی وڵاتەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، لە ماوەی یەک ساڵدا 41 هەزار و 802 هاوڵاتی لە کەرتی غەززە کوژراون و 96 هەزار و 844 کەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە ناوخۆییەکانی بەیانی ئەمڕۆدا دابەزی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share