بڕیاری 1701 ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت؟

بڕیاری 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئێستادا بە یەکێک لە رێگاکانی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هەژماردەکرێت.

بڕیارەکە لە مانگی ئابی ساڵی 2006 بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ وتووێژ و دانوستاندن له‌ نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ده‌رچوو.

بڕیارەکە لەپاش ئەو شەڕە یەک مانگییە دەرچوو کە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی روویدا کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا لە ساڵی 2006 دا.

بەپێی بڕیارەکە پێویستە حزبوڵا سەرجەم کردە سەربازییەکانی دژی ئیسرائیل بوەستێنێت، هاوکات پێویستە ئیسرائیلیش هەموو پرۆسە سەربازییەکانی رابگرێت و هێزەکانی سوپاکەی بکشێنێتەوە لە باشووری لوبنان.

هاوکات لە بەشێکی دیکەدا هاتووە سوپای لوبنان و هێزی جیاكه‌ری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ناسراو به‌ یونیفڵ هێزه‌كانیان به‌ هاوبه‌شی بڵاودەكه‌نه‌وه‌.

ئه‌ركی سه‌ره‌كی یونیفڵ پشتگیریكردنی سوپای لوبنانییه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ باشووری وڵاتەکە.
لە ئێستادا و لەگەڵ دووبارەبوونەوەی دۆخەکانی ساڵی 2006 حکومەتی لوبنان کاراکردنەوەی بڕیارەکە بە تەنها رێگای وەستاندنی ئەو جەنگە هەژماردەکات کە تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە و ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتیی.
لای خۆیەوە نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بەڵێنی کاراکردنەوەی بڕیارەکەی دا و بەتەنها رێگای هێوربوونەوەی دۆخی باشووری وڵاتەکەی هەژمارکرد.

بابەتی پێشتر

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە ناوخۆییەکانی بەیانی ئەمڕۆدا دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share