بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا لە بەڕێوبەری خوێندنگەکان دەکەین سبەینێ دووشەممە خۆتان یان نوێنەرتان سەردانی هۆبەی خۆیەتی بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی رێكکارەكانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان.
جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە تەنها بەڕێوەبەر یان نوێنەر سەردان بكەن بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروستنەبێت.