نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 155 هەزار دینار، کە ئەوەش بەرزترین بەهای دۆلارە لە ساڵی رابردوودا.
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکەی 257 ملیۆن و 883 هەزار و 86 دۆلاری فرۆشتووە.
لەو بڕەش، 245 ملیۆن و 633 هەزار و 86 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 12 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییان هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە گوێرەی قسەی شارەزایانی ئابوری.