پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڵاوسان لەتورکیا بگاتە سەروو 30%‏

شارەزایانی ئابوری پێشبینی دەکەن تێکڕای هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا بۆ سەروو ‏‏30% بەرزببێتەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2003وە ئەو ئاستە تۆماربکات. ‏

بەپێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەوبارەیەوە، کە بۆچوونی 13 ئابوریناسی ‏وەرگرتووە، تێکڕای هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لەم مانگەدا دەگاتە 30.6%، ئەمەش ‏بەرزترین ئاستە لە دوای ئایاری ساڵی 2003وە تۆماریکردووە.‏

پێشبینییەکانی ئابوریناسان بۆ هەڵاوسانی ئابوری تورکیا لەنێوان 26.4% بۆ 37.3%دا ‏بووە.‏

هەر بەپێی پێشبینییەکان، زیادەی نرخ لەسەر ئاستی مانگانە دەگاتە 9%، پێشبینییەکان بۆ ‏ئەمە لەنێوان 5.5% بۆ 14.6%دایە.‏

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا گەیشتووەتە 20%، ‏هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی ئاستێکی ‏پێوانەیی لە سوودی بانکیی لیرەی تورکی لەو چەند مانگەدا.‏

لیرە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەهای بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان لەدەستدەدا و ‏نرخی یەك دۆلار گەیشتە نزیكەی 19 لیرە، بەڵام دوای چەند بڕیارێكی ئەردۆغان، ‏نرخەكەی بۆ نزیكەی 11 لیرە بەرامبەر دۆلارێك بەرزبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەک دەربارەی چاو قاوەییەکان

بابەتی دواتر

كۆنتی ڕەخنەی لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share