ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ سێهەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابە، لە هەرێمی کوردستان و هەشت شوێن مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی دەستەکانی دەستپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ دابەشدەکرێت.

هەر بە گوێرەی خشتەکە، سبەی و دوو سبەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەم جۆرە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دێت لە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەماوەیەکی زوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بکرێت.

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.

بابەتی پێشتر

نەتەنیاهو: ئیسرائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە

بابەتی دواتر

پزیشکێک: هەنار بخۆن چونکە سوودی تەندروستی زۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share