لە سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی و خراپبوودا گیرا

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی و خراپبوودا کە مۆری ساختەیان لێدراوە و بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغیبکەنەوە.

لیژنەکانی چاودێری لە قائیمقامیەتی سلێمانی، بڕێکی زۆر گۆشتی سوور و گۆشتی مریشکیان لە کۆگایەکی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دەستبەسەردا گرت کە خاوەنەکەی بەنیازبووە ساغیبکاتەوە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێکی گشتگیرمان بۆ ئەو گۆشتانەی لە بازاڕ و سەر شەقامەکاندا دەستپێکردووە، کۆگاکە دوای دوو رۆژ بەدواداچوون دەرکەوت سەرچاوەی گۆشتەکەی هیندییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە خاوەنی کۆگاکە چێشتخانەیەکی بەناوی خاوێن لە شەقامی سالم هەیە، کە گۆشت و قیمەکانی بەشێکی لە چێشتخانەکەی خۆی ساغکردووەتەوە و بەشێکیشی فرۆشتووە بە شوێنەکانی دیکە.

بەپێی سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت، سێ کەس بەوهۆیەوە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی سەرەکیی کۆگاکەش دەرچووە، جگە لەوەی چێشخانەی خاوێن کە خاوەندارێتییەکەی بۆ هەمان کەس دەگەڕێتەوە دادەخرێت.

رێکان جەمال وتی، ئەو بڕە گۆشت و مریشک و قیمەیەی لە کۆگاکەدا دەستی بەسەردا گیراوە هەزاران کیلۆ دەبێت، شوێنەکە تەنها مۆڵەتی هەبووە شاورمە بۆ دووکانی لەفە فرۆشەکان ئامادەبکات، بەڵام لە کۆگاکەدا گۆشت بە گۆشتفرۆشەکان و چێشتخانەکانیش فرۆشراوە و قیمەیەکی زۆریان داناوە بۆ ساغکردنەوە.

 

بابەتی پێشتر

یەكێكیان دایكیەتی.. سێ كەس بەتۆمەتی فڕێدانی منداڵێك لە گەرمیان دەستگیركران

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر و سێر ڕاتکلیف پارەیان بۆ مان یونایتد هەڵڕشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share