خاوەن 45 پرۆژە ناڕەزایی دەردەبڕن
بەهۆی پرۆژەیەكی پارتییەوە 700 كەس لە هەولێر بێكار دەكرێن

بەهۆی دەستێوەردانی باڵی پاراستنی پارتی لە سەرجەم كەرتەكانی وەبەرهێناندا و پشكیان لەو كەرتەدا، ژیان و كار و كاسبیی هاوڵاتییان لە هەولێر لە بەردەم مەترسیدان، لەو چوارچێوەیەدا خاوەنی 45 پرۆژە لە شەقامی غەزالی ناڕەزایی دەردەبڕن.

بڕوا محەمەد، نوێنەری خاوەن پرۆژەكان ئەمڕۆ لە هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، وەك خاوەنی 45 پرۆژە لە شەقامی غەزالی، كە لە ساڵی 2020ەوە دایانمەزراندووە و كرێی مانگانەیان لەكاتی خۆیدا داوە، ماوەی یەك ساڵ و حەوت مانگە لەڕێی میدیاكانەوە زانیویانە كە شوێنەكەمان بەر پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون دەكەوێت.

وتیشی، “لەو كاتەوە بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك بێ كارەبا و بێ خزمەتگوزاری كراوین، لەكاتێكدا ئێمە شوێنەكەمان بە كرێ گرتووە و كرێكەشی لەنێوان دوو بۆ هەشت ملیۆن دیناردایە”.

نوێنەری خاوەن پرۆژەكان روونیكردەوە، 700 كەس لە پرۆژەكانی شەقامەكەدا كاردەكەن، بەو هەوڵە سەرجەمیان بێكار دەبن، بێ ئەوەی قەرەبوو بكرێنەوە، لەكاتێكدا ئەوان گرێبەستی ساڵانەیان هەیە، لە سەرەتاشدا تەنها زەوییان وەرگرتووە و لەسەر تێچووی خۆیان بینایان لەسەر دروستكردووە.

نوێنەری خاوەن پرۆژەكان باسی لەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایەی خاوەنی زەوییەكەیە، زەویی قەرەبووی وەرگرتووەتەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێك ئەوانی ئاگادارنەكردووتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر كێشەكەیان گەیاندووەتە شارەوانی، پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام وەڵامییان نییە “بۆیە گلەییمان لە سەرجەمیان هەیە و داوامان وایە بێن بەدەنگمانەوە”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەلایەن كەسە نزیك و دەستڕۆیشتووەكانی باڵی پاراستنی پارتی لە شوێنی كاری ئەو كاسبكارانەی هەولێر بونیاددەنرێت، بەبێ ئەوەی حساب بۆ ژیان و گوزەرانیان و ئەو هەموو سەرمایەیە بكرێت كە پێشتر ئەو هاوڵاتی و خاوەن پرۆژانە خەرجیان كردووە و بە وتەی نوێنەرەكەیان خەرجیی هەر یەكێكیان لەنێوان 20 هەزار دۆلار بۆ 300 هەزار دۆلاردایە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانی: بەشی یەک ساڵی تەواو خۆراک لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق رەتیدەكاتەوە گرێبەستی "هەژماری من"ی لابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
Total
0
Share