پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

ئاسمان ساماڵ دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (3-1) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ، خێرایی با-ش مامناوەند (20-10) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، پلەی گەرمی نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ و، خێرایی با بەهەمان شێوە مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 33 پلە، سلێمانی 32، دهۆک 32، کەرکوک 35، هەڵەبجە 34، زاخۆ 32، سۆران 32، حاجی ئۆمەران 23 و گەرمیان 36 پلە).

بابەتی پێشتر

عەمار حەکیم: داوای شۆڕشێکی پەروەردەیی گشتگیر لە عێراق دەکەین

بابەتی دواتر

وەزیری بازرگانی: بەشی یەک ساڵی تەواو خۆراک لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share