رێگایەكی سەرەكی بەهۆی بەفربارینەوە داخرا

رێگای ملەكەوە لە پێنجوێن

بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ملەكەوە داخرا و شارەوانیی پێنجوێن داوایەك ئاراستەی شۆفێران دەكات.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، رێگای ملەكەوە لە پێنجوێن داخرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین زۆر پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەکەن و رێگاکە بەکارنەهێنن.

روونیشیكردەوە، تیمەكانیان سەرقاڵی پاكکردنەوەی رێگاکەن.

هەر بەهۆی بەفربارین لە سنوورەكەدا زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە بڕیاریانداوە سبەینێ پێنجشەممە 4ی كانونی دووەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.

بابەتی پێشتر

پەروەردە لەبارەی دەوامی سبەینێوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

پەروەردەی شارباژێر لەبارەی راگرتنی دەوامەوە روونكردنەوەی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناحیەی قوشتەپە کرا بە قەزا

ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بوون بە قەزای بۆ دەرکرا. بەپێی نووسراوی…
Total
0
Share