بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە”.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رێژەی سەوزایی شاری سلێمانی بەتەواوی لە ئاستی ستانداردی جیهانی نزیکە، چونکە ناوەندی شارەکە زیاتر لە 506 باخچە و حەوت پارکی گەورە و 85 بلوار و نزیکەی زیاتر لە دوو ملیۆن نەمامی تێدایە”.
وتیشی، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە و بەردەوامیش لەزیادبووندایە و بۆ پاییزی ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار نەمامی گەورە دەڕوێنین”.