پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر، لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاخۆ دەبێت دوای هەڵبژاردن دروشمی شەڕیان چۆن بێت بۆ گیان خەڵك”.

ئەو نووسەرە داوا لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەكات و دەڵێت، “بۆیە ئەگەر دەتەوێت ئازادانە بژیت و لوولەی تفەنگەكان و نووكی تیژ و گڕاویی فیشەك ئاڕاستەی سەر سنگی گەنج و لاوانمان نەكرێت، ئەوا با هەموومان پێكەوە پشتیوانیی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بین و 20ی ئەم مانگە بە دەنگەكانمان كۆتایی بە حكومی خۆسەپێن بهێنین و ژینگەیەكی ئارام بۆ نەوەكانی دوا رۆژ و ئاییندەی هەرێمەكەمان دەستەبەربكەین،
ئەگەرنا من و تۆی دەنگدەر دەكەوینە بەر نەشتەری نەفرەتی ئاییندەی نەوەكانمان كە نەمانتووانیوە ئەو حزبەی دەستی سوورە بە شەهیدكردنی گەنجەكانمان بە دەنگ و لە رێگای دیموكراسییەوە بگۆڕین و لە دەسەڵات دووری بخەینەوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەوەی دوێنێ لە یەكێك لە گوندەكانی هەولێر روویدا كە لەسەر موڵك و ماڵی خۆیان، گەنجێكی خێر لەخۆ نەدیوی نیشتمانەكەمان شەهید دەكرێت و خوێنی تێكەڵی ئەو خاكە دەكەن كە بە میرات لە باو و باپیرانییەوە بۆی ماوەتەوە، جا وەرە داوای ماف لەو حزبە بكەیت دەبێت چۆن وەڵامبداتەوە؟.. ئەوەشمان بینیووە كە لە چەند ساڵی رابردوو لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان چۆن لەسەر بارەگایەكی حزبەكەیان گەنج و لاوی نیشتمانەكەمانیان شەهیدكرد.

نووسەر لە كۆتایی نووسینەكەیدا دەڵێت، “بۆیە من و تۆی دەنگدەر، با رۆژی 20ی 10بكەینە رۆژی كەرنەڤاڵی تێكشكاندنی حوكمی تاكڕەویی و خۆسەپێنی حزبێك و بنەماڵەیەك كە ساڵانێكی زۆرە دەستی خستووەتە قووڕگی تاك بە تاكی میللەت و دەستی وەرداوەتە سەرجەم سێكتەرەكانی حوكمڕانی و دیموكراسی و ئازادیی رادەربڕین و سەربەستیی تاكی لە گۆشەیەكی ژیاندا گۆشەگیركردووە و دەنگەكانیانی خەفەكردووە، بۆیە با لەم هەڵبژاردنەدا دیموكراسی و دەنگی ئازاد و حكومڕانی ئازادبكەین و دەنگ بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەین”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیركرا

بابەتی دواتر

مەكۆی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و کەس گیانیلەدەستنەداوە

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە…
Total
0
Share