بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، “ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە “قودسی کوردستان” ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو، قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت.

دەشڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە. یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی”.

بابەتی پێشتر

عێراق لە رووی سەربازی و ئەمنییەوە رێکارە بەپەلەکان جێبەجێدەکات بۆ قۆناغی داهاتوو

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی گەرمیانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share